نوێترین زانیاری لەسەر دەستپێکردنەوەی کار لەپرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر

هەواڵ / ئابوری :: 25/01/2020‌ :: 521‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

دوای گۆڕینی بەڵێندەری پێشووی پرۆژەی فلۆریا سیتی لە هەولێر، زیاتر لە سێ مانگە کارکردن لە پرۆژەکەدا وەستاوە، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر دەڵێت: "هەفتەی داهاتوو کارکردن لە پرۆژەکە دەستپێدەکاتەوە".

سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند: بەڵێندەری پێشوو بەهۆی راگرتنی کارکردن لە پرۆژەکە  بەبڕیاری سەرۆکی حکومەت پرۆژەکەی لێ وەرگیرایەوە و درایە بەڵێندەرێکی دیکە، بەڵام دوای ماوەیەک کارکردن ئەو بەڵێندەرەش بەهۆی کێشەی بەڵێندەری پێشوو کارەکانی راگرت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو کارکردن لە پرۆژەکە دەستپێبکاتەوە.

وتیشی: "ئەو کەسانەی یەکەیان کڕیوە و فێڵیان لێکراوە ئێستا ناویان لە لیستی کۆمپانیاکە تۆمار نەکراوە بۆ ئەمەش حکومەت سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بۆیە بەڵێندەری پێشوو بە بڕیاری دادگا دەستبەسەر کراوە لەشوێنی نیشتەجێبوونی خۆی و رێگە نادرێت لە هەولێر بچێتە دەرەوە تاوەکو ئەستۆپاکی و کێشەکان کۆتایی دێت".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure