جیهان بەکورتی: پیاوێک زوو لەکار دەگەڕێتەوە و ژنەکەی لە دۆخێکی نەشیاودا دەبینێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 24154‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

لەها- پیاوێک زوو لەکار دەگەڕێتەوە و ژنەکەی لە دۆخێکی نەشیاودا دەبینێت
لە وڵاتی میسڕ پیاوێک لەکارەکەی دەگەڕێتەوە ماڵەوە و کاتێک بانگی ژنەکەی دەکات لە ژووری نووستنەکە دێتە دەرەوە، دواتر گوێی لە دەنگێک دەبێت و بۆی دەردەکەوێت خۆشەویستی ژنەکەی هەوڵیداوە لە قاتی 12وە رابکات، بەڵام کاتێک خۆی بە سپلێتەکەوە گرتووە کەوتووەتە خوارەوە و راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.

ئه‌لبه‌له‌د –  دایك و باوكێك منداڵه‌كه‌یان جێ ده‌هێڵن به‌ هۆی ڤایرۆرسی كۆرۆناوه‌
دایك و باوكێك كارێكی نامۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كوڕه‌كه‌یان له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی چین جێ ده‌هێڵن پاش ئه‌وه‌ی ده‌زانن كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا زۆر بڵاوبووەته‌وه‌ و مه‌ترسییه‌كی زۆری هه‌یه‌.

هۆڵیوود ریپۆرته‌ر – چین زیاتر له‌ 70 هه‌زار سینه‌ما داده‌خات به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌
وڵاتی چین زیاترله‌ 70 هه‌زار سینه‌ما و شانۆ داده‌خات له‌ ترسی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤارۆسه‌ كوشنده‌كه‌ كه‌ ئه‌ویش ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌ و تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ری نییه‌.

ئه‌ بی سی نیوز – ترامپ ده‌یه‌وێت باڵیۆزی ئۆكرانیا له‌ پۆسته‌كه‌ى لاببرێت
له‌ تۆمارێكی ده‌نگی نوێدا كه‌ ده‌ستی (ئه‌ی بی سی نیوز) كه‌وتووه‌، له‌ ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆناڵد ترامپ به‌ چه‌ند هاوكارێكی خۆی ده‌ڵێت: "باڵیۆزی ئۆكرانیا لاببه‌ن"، ترامپ ده‌یه‌وێت ماری یۆڤانۆڤیتچی باڵیۆزی ئۆكرانیا لاببرێت و زۆر به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ ده‌ڵێت: "من حه‌قم نییه‌ چۆن، به‌ڵام لایببه‌ن هه‌ر سبه‌ینێ لایببه‌ن".

ئه‌لبه‌له‌د –هاووڵاتیانی نه‌مسا خۆپیشاندان ده‌كەن
زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی نه‌مسا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن له‌ شاری ڤییەننای پایته‌خت، خۆپیشاندانه‌كه‌ش دژی حیزبه‌ سیاسییه‌ تونده‌كانە، به‌ تایبه‌تیش حیزبی ئازادی.

به‌ز فید نیوز - سیناتۆرێك داوا له‌ كۆنگرێس ده‌كات كه‌ زانیاری له‌ باره‌ی كوشتنی خاشقچییه‌وه‌ بڵاوبكاته‌وه‌
رۆن وایدن، سیناتۆری ئۆریگۆن رایگه‌یاند كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ باره‌ی كوژرانی جه‌مال خاشقچییه‌وه‌ به‌ نهێنی ماونه‌ته‌وه‌ بڵاویبكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپ رازی نه‌بێت به‌وه‌ی راپۆرت له‌ باره‌ی كێشه‌كه‌وه‌ بڵاونه‌كاته‌وه‌.

و:كێوان

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure