په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه‌كانى له‌باره‌ى كێشه‌ى دامه‌زراندن له‌ كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 25/01/2020‌ :: 239‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، یوسف موڕاد

بڕیارى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى په‌رله‌مان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كێشه‌ى دامه‌زراندن له‌ په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك سه‌ردانى شاره‌كه‌ بكات و په‌رله‌مانتارێكیش واده‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.


مەریوان نادر، ئەندامی په‌رله‌مانى عێراق (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ى كانونى دووه‌مى 2020) به‌دواڕۆژی راگەیاند: لە دانیشتنی په‌رله‌مان له‌ كۆتایى هه‌فته‌ى رابوردوو داوام له‌ حه‌سه‌ن كه‌عبى، جێگری یەکەمی سەرۆکی ‌پەرلەمان كرد کە رۆڵی هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی دامەزراندنەکەی پەروەردەی کەرکوک تاوەکو ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێک دەربکات بۆ ئەوەی دامەزراندنه‌كه‌ بەشێوەیەکی یەکسان بێت. 

وتیشی: "داوامانکردوە بڕیاری ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران ئیجابی بێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ نوێنەرانی پارێزگاکانی سەڵاحەدین و دیالە هەمان کێشەیان هەیە". 

به‌ وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بڕیاره‌ سبه‌ى ئەو لیژنەیەی لە پەرلەمانی عێراق پێکهێنراوە بۆ وردبینی و بەدواداچوونی سکاڵای دەرچووانی دانەمەزراو سەردانی کەرکوک بکات.

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ تۆرهان موفتی، سەرۆکی دەستەی هەماهەنگ لەنێوان پارێزگاکانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری پەروەردە گفتوگۆی کردوە و ئه‌و وه‌زیره‌ بەڵێنیداوە هیچ بڕیارێکی نوێ نەدرێت سەبارەت بە پرسی دامەزراندن.

بۆ ناڕه‌زایى نیشاندان به‌رامبه‌ر ئه‌و دامه‌زراندنه‌ پێنجشه‌ممه‌ى رابوردوو دەرچووانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک خۆپێشاندانێکیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure