به‌ ژماره‌

هەواڵ / جیهان :: 25/01/2020‌ :: 977‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

41 –
حاڵه‌تی مردن به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گه‌یشتۆته‌ 41  كه‌س زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س تووشبووه‌ له‌ وڵاتی چین.

9 ملیۆن – سمۆئیل كینگ مامۆستایه‌كی بریتانی له‌ به‌لجیكا ده‌ستگیر كرا پاش ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو كه‌ زیاتر له‌ 9 ملیۆن وێنه‌ی پۆرنۆگرافی منداڵی گرتبوو.

34 – پێنتاگۆن رایگه‌یاند كه‌ 34 سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئێرانه‌وه‌ بۆ سه‌ر  بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌یان له‌ عێراق  تووشی برینداری مێشك بوون.

6 – پیاوێكی ئه‌ڵمانی 6 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت، له‌وانه‌ش دایك و باوكی خۆی و هۆكاری ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌ك بووه‌ له‌ ناو خۆی و خێزانه‌كه‌یدا.

200 ملیار – به‌هۆی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی ئاو و هه‌واوه‌ كینیا ده‌ناڵێنێت به‌ هۆی كێشه‌ی زۆریی كولله‌وه‌، زیاتر له‌ 200 ملیار كولله‌ وڵاتی كینیای داگیركردووه‌ و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی بێزار كردووه‌ز

 

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure