ترامپ به‌شدارى له‌ رێپێوانێكى دژ به‌ منداڵ له‌باربردندا ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 158‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ

دۆناڵد ترامپ، بووه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكى ئه‌مریكا كه‌ به‌شدارى له‌ "رێپێوان له‌پێناو ژیاندا" بكات، ئه‌و رووداوه‌ى ساڵانه‌ له‌ واشنتۆن ئه‌نجامده‌درێت بۆ دژایه‌تى منداڵ له‌باربردن له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.


له‌میانه‌ى به‌شدارییه‌كه‌یدا كه‌ هه‌زاران كه‌س ئاماده‌یبوون، ترامپ خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌وه‌ى یه‌كه‌م سه‌رۆكه‌ له‌ مێژوودا به‌شدارى له‌ رێپێوانى له‌و جۆره‌دا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌كات.

له‌ وته‌یه‌كیشدا له‌ به‌رده‌م به‌شداربووان وتى: له‌ یه‌كه‌م رۆژى گه‌یشتنیه‌وه‌ به‌ ده‌سه‌ڵات، رێوشوێنى مێژوویى گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ پشتیوانیكردنى خێزانه‌ ئه‌مریكییه‌كان.

هه‌روه‌ك هه‌له‌كه‌ى قۆسته‌وه‌ بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر دیموكراته‌كان و وتى: "هه‌ڵوێستیان توندڕه‌وانه‌یه‌ له‌ پرسى له‌باربردندا". ئه‌وه‌شى وت: ئیداره‌كه‌ى ژماره‌یه‌ك رێوشوێنى گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ پاراستنى ئازادى ئایینى.

هه‌زاران ناڕه‌زایى له‌ سه‌رتاسه‌رى وڵات له‌ واشنتۆن-ى پایته‌خت كۆبونه‌وه‌ بۆ به‌شدارى له‌و رێپێوانه‌ى له‌ ساڵى 1973ه‌وه‌ ساڵانه‌ دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ى دادگاى باڵاى ئه‌مریكا بڕیایدا له‌سه‌ر مافى ده‌ستورى ئافره‌ت له‌ له‌باربردندا.

له‌گه‌ڵ توندبوونى كێبڕكێكان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ساڵى 2020، پرسى له‌باربردن یه‌كێكه‌ له‌ پرسه‌ گفتوگۆئامێزه‌كان كه‌ دابه‌شبوونى له‌ كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكیدا هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌، ناڕازییان هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌ بیروباوه‌ڕه‌ ئاینییه‌كانه‌وه‌ گرێده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ش دان به‌و مافه‌دا ده‌نێن ده‌ڵێن له‌باربردن مافێكه‌ و ده‌ستور دابینیكردووه‌ كه‌ ماف به‌ ئافره‌ت ده‌دات بڕیار له‌باره‌ى خودى خۆیانه‌وه‌ بده‌ن.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure