ژماره‌ى قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى باكورى كوردستان له‌زیادبووندایه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 353‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئیداره‌ى كاره‌ساته‌ كتوپڕه‌كانى توركیا رایگه‌یاند، ژماره‌ى قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌وى رابوردووى ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى توركیا زیادیكردووه‌ و تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.


هاوكات فه‌خره‌دین قۆجه‌، وه‌زیرى ته‌ندروستیى توركیا وتى: "پێشبینیى ده‌كه‌ین ژماره‌ى قوربانیانى رووداوه‌كه‌ زۆرتر بێت، چونكه‌ هێشتا نزیكه‌ى 30 كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووى داڕماودا ماونه‌ته‌وه‌ و تیمه‌كان سه‌رقاڵى به‌زیندوویى دۆزینه‌وه‌ و رزگاركردنیانن".

سه‌رچاوه‌كانى توركیا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گوڕى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌وى رابوردوو 6.8 پله‌ى رێخته‌ر بووه‌ و به‌دوایدا 10 له‌رینه‌وه‌ى دیكه‌ روویانداوه‌ كه‌ هێزه‌كانیان 4 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌رى رێخته‌ر، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌دا نزیكه‌ى 150 له‌رزه‌ى جیاجیا به‌ پله‌ى كه‌متر، تۆماركراون.

هه‌ر ئه‌مڕۆ ئیداره‌ى كاره‌ساته‌ كتوپڕه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: دوو كه‌سیان له‌ژێر خانووه‌ رووخاوه‌كاندا رزگاركردووه‌.

ئا: ل. م
ب: شیروان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure