پارەی خزمەتگوزاری ناو پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون نامێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 25/01/2020‌ :: 1368‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

خزمه‌تگوزارى ناو پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون له‌ كه‌رتى تایبه‌ته‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌ست كه‌رتى گشتى و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى پێده‌ركردووه‌.


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ده‌ڵێت یەکێک لەو پڕۆژانه‌ى كارى له‌سه‌ر ده‌كات نەهێشتنی ئەو بڕە پارەیە کە خاوەن پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نیشته‌جێبووانى وەردەگرن، دوای ئه‌وه‌ش كه‌ رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران-یان وه‌رگرتووه‌ بەهەماهەنگی دەستەی وەبەرهێنان جێبه‌جێى ده‌كه‌ن.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران واژووی لەسەر بڕیاری لادان یاخود نەهێشتنی پارەی خزمەتگوزاری ناو پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کردووە.

وتیشى: "لەئێستاوە دەستمان کردووە بە وەرگرتنەوەی بەرپرسیاریەتی بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەکان، وه‌ك سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان کاری لەسەر دەکەین دوا وادەش بۆ وەرگرتنەوەی خزمەتگوزاری سەرجەم پڕۆژەکان چوار مانگی دیکەیە واتا لە 1ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ خزمەتگوزاری سەرجەم پڕۆژەکان دەگەڕێتەوە دەستی حکومەت".

پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون مانگانە بڕێک پارە لەو کەسانە وەردەگرن کە نیشتەجێی یەکەکانیانن. بڕی پارەکە لە نزیكه‌ى 30 دۆلارەوە دەستپێدەکات و لە هەندێک شوێن دەگاتە زیاتر لە 300 دۆلار کە پارەی خزمەتگوزارییەکانی (ئاو، کارەبا، خاشاک و پاراستن) له‌خۆده‌گرێت.

ده‌قى بڕیاره‌كه‌:

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure