ئه‌مریكا فڕۆكه‌ى زیاتر ده‌خاته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 239‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ

ئه‌مریكا فڕۆكه‌یه‌كى دیكه‌ى جۆرى (B-52H)ى نارده‌ فڕگه‌ى سه‌ربازیى دیگۆ گارسیا له‌ ئۆقیانوسى هندى، به‌مه‌یش ژماره‌ى ئه‌و جۆره‌ (فڕۆكه‌ ستراتیژى)یانه‌ى ئه‌مریكا له‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌یدا گه‌یشته‌ شه‌ش فڕۆكه‌ى هێرشبه‌ر.


پێگه‌ خۆرئاواییه‌كانى تایبه‌ت به‌ چاودێریكردنى فڕۆكه‌وانیى جه‌نگى ده‌ڵێن: "ئه‌م جۆره‌ فڕۆكه‌ (B-52H)انه‌، مووشه‌كى باڵدارى سه‌ر به‌ كڵاوه‌ى ئه‌تۆمیى هه‌ڵده‌گرن و ئه‌و بنكه‌یه‌ى كه‌ لێى دابه‌زیون ناكه‌وێته‌ ژێر كۆنتڕۆڵى مووشه‌كه‌كانى ئێرانه‌وه‌، له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌موو ئامانجه‌كانى ئێران له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یشدا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مووشه‌كه‌ فڕیوانه‌ى ئه‌م جۆره‌ فڕۆكانه‌دا كه‌ كڵاوه‌ى ئه‌تۆمیشییان پێوه‌یه‌ پارێزراونین و ده‌توانرێت بكرێنه‌ ئامانج بێئه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ بچێته‌ كایه‌ى هێزه‌ ئاسمانییه‌كانى ئێرانه‌وه‌".

به‌لاى چاودێرانى سه‌ربازییه‌وه‌، ناردنى شه‌ش فڕۆكه‌ى له‌مجۆره‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، بێ مه‌به‌ست نییه‌ و له‌هه‌ر ئانوساتێكدا ده‌توانێت ئامانجه‌كانى ئێران-ى پێ خاپوور بكات.

ئا: ل. م
ب: شیروان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure