سێ هاووڵاتیى فره‌نسى له‌ به‌غدا بێسه‌روشوێن كراون

هەواڵ / عێراق :: 25/01/2020‌ :: 113‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

چه‌ند رۆژێكه‌ چوار ئه‌ندامى رێكخراوێكى كاسۆلیكى، كه‌ سیانیان فره‌نسى و ئه‌ویتریان عێراقییه‌، له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ى فره‌نسا له‌ به‌غدا (ون بوون) و تائێستا بێسه‌روشوێنن.


ئه‌و چوار كه‌سه‌ ئه‌ندامى رێكخراوى (ئێس ئۆ ئێس كریتیان دوریان) بوون كه‌ رێكخراوێكى ناحكومیى فره‌نسییه‌ و یارمه‌تیى هاووڵاتیانى مه‌سیحى ده‌دات.

بنیامین بلانشار، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى رێكخراوه‌كه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ پاریس ئه‌نجامیدا، ده‌ڵێت: "ئه‌و چوار كارمه‌نده‌ى رێكخراوه‌كه‌مان له‌ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى رابوردووه‌وه‌ له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ى فره‌نسا له‌ به‌غدا ونكراون و تائێستا هیچ گروپ و ده‌سته‌یه‌ك به‌رپرسیارێتیى خۆى له‌ بێسه‌روشوێنكردنیان رانه‌گه‌یاندووه‌".

بلانشار وتیشى: "ئه‌و تیمه‌ى ریچكخراوه‌كه‌، ساڵانێكه‌ كارى خزمه‌تگوزاریى ده‌كه‌ن و چوونه‌ته‌ به‌غدا بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى پاسپۆرته‌كانیان و نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى رێكخراوه‌كه‌ لاى به‌رپرسان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى عێراق".

رێكخراوى ئێس ئۆ ئێس كریتیان دوریان، له‌ ساڵى 2014وه‌، ئه‌و كاته‌ى كه‌ چه‌كدارانى داعش شارى موسڵ-یان داگیركرد و ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیى مه‌سیحى و ئێزدییان ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ركرد، هاتوونه‌ته‌ عێراق بۆ به‌هاناوه‌چوونى كریستیانه‌كان و بنكه‌ى سه‌ره‌كییان له‌ شارى هه‌ولێره‌.

وێنه‌ى بێسه‌روشوێنان:

ئا: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure