لایه‌نگرانى سه‌در له‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر كشانه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 25/01/2020‌ :: 356‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

پاش راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى دوێنێى موقته‌دا سه‌در، لایه‌نگرانى ره‌وته‌كه‌ى له‌ گۆڕه‌پانى خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا كشانه‌وه‌.


كشانه‌وه‌كه‌ پاش تویته‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در دێت كه‌ تیایدا رایگه‌یاند: "ئه‌فسوس و سه‌رزه‌نشتم له‌ خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و پارێزگاكانی تره‌ كه‌ رۆژگارێك پاش خوا پاڵپشتیان بووم و گومانم ده‌كرد پاڵپشتی من و عێراق بن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌ وه‌لایان بۆ خاوه‌ن قه‌ڵه‌مانی به‌ كرێگیراوه‌ بۆیه‌ له‌لای خوا سكاڵایان لێده‌كه‌م".

سه‌در وتیشى: "لێره‌ به‌دواوه‌ هه‌وڵده‌ده‌م نه‌ به‌ ئه‌رێنی و نه‌ به‌ نه‌رێنی ده‌ست له‌ كاروباریان وه‌رنه‌ده‌م، تا ئه‌وكاته‌ی ره‌چاوی ئاینده‌ی عێراق ده‌كه‌ن".

خۆپیشانده‌رانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر ئاشكرایانكرد: نزیكه‌ى 22 خێوه‌ت و شوێنى سه‌ر به‌ ره‌وتى سه‌در، كه‌ پێشتر دابینكردنى خواردن و ئه‌ركى پاراستنى خۆپیشانده‌رانیان له‌ئه‌ستۆدابوو راسته‌وخۆ پاش راگه‌یاندنه‌كه‌ى سه‌در كشاونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌شیاندا: ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ كاریگه‌رى روونى ده‌بێت و ژماره‌ى ئاماده‌بووان له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ روو له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى خێوه‌ته‌كان پشتیوانى گه‌وره‌ بوون بۆ خۆپیشانده‌ران.

هه‌روه‌ك تیمى به‌رپرس له‌ پاراستنى خۆپیشانده‌ران كه‌ سه‌ر به‌ ره‌وتى سه‌در بوون و به‌ كڵاو شینه‌كان ناسرابوون، ئه‌وانیش كشاونه‌ته‌وه‌.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى سه‌در پاش نزیكه‌ى چوار مانگ دێت به‌سه‌ر ده‌ستپێكى ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ عێراق بۆ داواكردنى پێكهێنانى حكومه‌تێكى دوور به‌ پشكپشكێنه‌ و گه‌نده‌ڵى و داواكردنى ژیان و گوزه‌رانێكى باش بۆ هاووڵاتیان.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure