كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى دواخرا

هەواڵ / کوردستان :: 24/01/2020‌ :: 776‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
 كۆبوونه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانكراوى سبه‌ى شه‌ممه‌ى 25ى كانونى دووه‌مى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى دواخرا بۆ 29ى ئه‌م مانگه‌ و ئه‌ندامێكى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش هۆكارى دواخستنه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات. 

مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ دواڕۆژى وت:"كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان دواخست بۆ 29ى ئه‌م مانگه‌".

 وتیشى:"هۆكارى دواخستنى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌ركردایه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان نین و كاره‌كانى هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتیش ته‌واو نه‌كراوه‌".

 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure