مه‌رجه‌كانی ناردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج ڕاگه‌یه‌ندرا

هەواڵ / کوردستانی :: 24/01/2020‌ :: 1669‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌ سه‌عید
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه‌ دوایه‌كی به‌ په‌له‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سوكارانه‌ى شه‌هیدان ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت سه‌فه‌ری حه‌ج بكه‌ن تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 26ی كانوونی دووه‌می 2020 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان بكه‌ن ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی چه‌ند مه‌رجێك ده‌توانن به‌شداری تیروپشكی ناوی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كیان بۆ دواڕۆژ ناردووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئاگاداری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن ، كۆتا ڕۆژ یه‌كشه‌مه‌ 26ی كانوونی دووه‌می 2020 ده‌بێت تاوه‌كو سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوه‌كانیان.
ئه‌وه‌شخروه‌ته‌ڕوو، ته‌واوی خه‌رجی حه‌ج له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ ناوی ده‌رده‌چێت و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان هیچ پاره‌یه‌ك سه‌رف ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها كه‌سی یه‌كه‌می شه‌هید بۆی هه‌یه‌ ناو تۆمار بكات كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ (كوڕ ، كچ ، دایك ، باوك ، هاوسه‌ر ، برا ، خوشك)

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یەندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، ته‌نها كه‌سوكاری شه‌هیدانی (سه‌نگه‌ر و جینۆساید ، شه‌هیدانی ده‌ستی داعش) ده‌توانن ناو تۆمار بكه‌ن و وارسی شه‌هیدی هاووڵاتی سه‌ردانمان نه‌كه‌ن.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure