سه‌در سه‌رزه‌نشتی خۆپیشانده‌ران ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1217‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٤ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ ، له‌ ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریرى به‌غدا ، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در ‌و شوێنكه‌وتوانی و لایه‌نگرانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خۆپیشاندانێكی فراوانیان ئه‌نجامدا ، سه‌در له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له‌ خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و پارێزگاكانی تر ده‌رده‌بڕێت و هێرشیانده‌كاته‌سه‌ر.

موقته‌دا سه‌در له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت:"ئه‌فسوس و سه‌رزه‌نشتم له‌ خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و پارێزگاكانی تره‌ كه‌ ڕۆژگارێك پاش خوا پاڵپشتیان بووم و گومانم ده‌كرد پاڵپشتی من و عێراق بوون ،هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌ وه‌لایان بۆ خاوه‌ن قه‌ڵه‌مانی به‌ كرێگیراوه‌ بۆیه‌ له‌لای خوا سكاڵایان لێده‌كه‌م."

سه‌در ده‌شڵێت:"لێره‌ به‌دواوه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م نه‌ به‌ ئه‌رێنی و نه‌به‌ نه‌رێنی ده‌ست له‌كاروباریان وه‌رنه‌ده‌م، تا ئه‌و كاته‌ی ره‌چاوی ئاینده‌ی عێراق ده‌كه‌ن".
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure