سبه‌ینێ له‌م ناوچه‌یه‌ی هه‌رێم پشووی فه‌رمی ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 14668‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
له‌ به‌ر ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا و گرفتی رێگاكانی هاتۆچۆ، سبه‌ینێ پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ سنوری قه‌زای ئامێدى سه‌ر به‌ پارێزگاى دهۆك.

ئیسماعیل مسته‌فا رشید، قایممقامی قه‌زای ئامێدی رایگه‌یاند:"له‌به‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فربارینه‌ی قه‌زای ئامێدی به‌ گشتی گرتووته‌وه‌ و سه‌ختی كه‌ش و هه‌وا و گرفتی رێگاكانی هاتۆچۆ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران و دروست نه‌بوونی هیچ رووداوێك سبه‌ینێ پشوی فه‌رمی ده‌بێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكردووه‌:" سبه‌ینێ (شه‌ممه‌ 25ی كانوونی دووه‌می 2020) له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ سنوری قه‌زای ئامێدی پشووی فه‌رمی ده‌بێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure