په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ى پشوى خوێندگاكان به‌هۆى سه‌رماوه‌ رونكردنه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 16216‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتییه‌كانى په‌روه‌رده‌ له‌شاره‌كان سه‌رپشك بكات كه‌ له‌كاتى پێویستدا به‌هۆى نزبوونه‌وه‌ى پله‌كاى گه‌رماوه‌ رۆژێك بكه‌نه‌ پشوو. 

له‌و راگه‌یاندراوه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌درداوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان دراوه‌ كه‌ له‌كاتی پێویستدا به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، رۆژێك بكه‌ن به‌ پشوو.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌  ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ به‌ هۆكاری دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و بارینی به‌فر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ له‌ پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ یه‌ك رۆژ له‌و ناوه‌نده‌ی خوێندن بكه‌ن به‌ پشوو ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا ئاسته‌نگی بۆ هاتووچۆی مامۆستایان و قوتابیان دروستكرد".

 ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بۆ ئه‌و پشوه‌ یه‌ك رۆژییه‌ مه‌رجى ئه‌وه‌ى داناوه‌ كه‌ ده‌بێت پشتر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌ ناوى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى خوێندن ئاگادار بكرێته‌وه‌ كه‌ خوێندن تیایدا به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماوه‌ ده‌كرێنه‌ پشوو.     
   ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure