بكوژی ئه‌و ژنه‌ده‌ستگیركرا كه‌ به‌ كوژراوى دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1364‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه‌ بكوژی ئه‌و ژنه‌ ده‌ستگیركرا كه‌ ١٩ی ئه‌م مانگه‌ ته‌رمه‌كه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ى ئه‌وشاره‌ دۆزرایه‌وه‌.

سامان ره‌مه‌زان به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی ئازادی نه‌هێشتنی تاوان ئه‌مشه‌و هه‌ینی ٢٤ی كانونی دووه‌مى 2020 به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ژنه‌كه‌ كه‌ شوێنه‌واری فیشه‌كێك به‌سه‌ریەوه‌بوو، به‌دواداچونمان كرد تاوه‌كو توانیمان ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرابكه‌ین.

وتیشی:" دوای زانینى ناسنامه‌ی ژنه‌كه‌، بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ مێرده‌كه‌ى كوشتویه‌تى، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ هه‌ڵكوترایه‌ سه‌ر ماڵیان له‌گه‌ڕه‌كی عروبه‌ به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه‌ هه‌ڵاتبوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌خانووه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه‌.

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی ” و.ئ.ع “ و چه‌كداری هێزێكى ئه‌منییه‌ له‌دوای تاوانه‌كه‌ هه‌ڵاتبوو بۆ به‌غدا كه‌ توانرا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی به‌غدا ده‌ستگیری بكه‌ین.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure