له‌ ئه‌ڵمانیا ته‌قه‌ رویدا و كوژراو هه‌یه‌

هەواڵ / جیهان :: 24/01/2020‌ :: 633‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى كانونى دووه‌مى 2020 روداوێكى ته‌قه‌كردن له‌ شارۆچكه‌ى روت ئام سی له‌ ئه‌ڵمانیا رویداو به‌پێى زانیارییه‌ به‌راییه‌كان لانى كه‌م شه‌ش كه‌س كوژراون. 

سایتى فۆكاس له‌سه‌ر زارى پۆلیسی ئه‌ڵمانیاوه‌ ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌و روداوى ته‌قه‌كردنه‌ به‌هۆى كێشه‌ى كه‌سییه‌وه‌ بووبێت و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش ده‌ستگیرکراوه‌. 

پۆلیس ده‌شڵێت:" لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌"

 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure