وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌ "مه‌ترسیداره‌كه‌" روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1016‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێوه‌ كه‌ له‌ وڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵداوه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندورستى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م وڵاتانی تری جیهان له‌نزیكه‌وه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO چاودێری بارودۆخی په‌تاكه‌ ده‌كه‌ین و ڕێكاری پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی كانوونی دووه‌می 2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌: دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێكی نوێ له‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ شاری ووهان له‌ وڵاتی چین، كه‌ به‌گوێره‌ی دوا ڕاپۆڕتی ڕێكخراوی جیهانی WHO تاوه‌كو ئێستا ٥٥۷ كه‌س توشبوون و ۱۷ كه‌س مردوون و ڕێژه‌ی كوشنده‌یی  ئه‌و ڤایرۆسه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ٤٪ ، جگه‌ له‌ ووڵاتی چین، له‌ چه‌ند وڵاتێكی تری ئاسیا وه‌ك ژاپۆن، كۆریا، تایله‌ند، سه‌نغافورا حاڵه‌تیتوش بوون به‌و ڤایرۆسه‌ تۆماركراوه‌.

 ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌:له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م وڵاتانی تری جیهان له‌نزیكه‌وه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO چاودێری بارودۆخی په‌تاكه‌ ده‌كه‌ین و رێكاری پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.

ده‌شڵێت:"تاوه‌كو ئێستا ئه‌و زانیاری و راسپاردانه‌ی هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ پێویست ناكات پشكنین و چاودێری له‌ فڕۆكه‌خانه‌ و خاڵه‌ سنوریه‌كان و شوێنه‌ گشتیه‌كان بگیرێته‌به‌ر، به‌ڵكو ڕێكاره‌كان هه‌مان رێوشوێنی كۆنتڕۆڵ و خۆپارێزیه‌ له‌ په‌تای ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا وه‌ك په‌تاگه‌ری، زوو دۆزینه‌وه‌ و جیاكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردن و هۆشیاری ته‌ندروستی له‌ خۆپارێزی كه‌سی وه‌ك زوو ده‌ست شووشتن، خۆ به‌دوورگرتن له‌شوێنی قه‌ڵه‌باڵغ و داخراو له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌ ئه‌ته‌كێتی كۆكین و پژمین وه‌ك داپۆشینی ده‌م و لووت.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure