هاوبه‌شانی كاره‌با له‌ سۆران زیاتر له‌ 67 ملیار دینار قه‌رزدارن

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 273‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
هاوبه‌شانی كاره‌با به‌ كۆی هه‌ر چوار قه‌زاكه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران 67 ملیارو 751ملیۆن و 504 هه‌زار دینار قه‌رزداری كاره‌بان. 


وه‌فا سه‌عیدخان به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌باری سۆران به‌دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: هاوبه‌شانی كاره‌با له‌ سنوری هه‌ر چوار قه‌زای سۆران، چۆمان، ڕواندزو مێرگه‌سۆر به‌ كۆی جۆری هاوبه‌شی كاره‌باوه‌ بڕی 67ملیارو 751ملیۆن و  504هه‌زار دینار قه‌رزدارن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و قه‌رزه‌ له‌سه‌ر هاوبه‌شانی كاره‌با لاناچێت، ئه‌گه‌ر هاوبه‌شانی كاره‌با نه‌توانن پاره‌كه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ بده‌ن ئه‌وه‌ تاكه‌ ئاسانكاری كه‌ بتوانین بیكه‌ین بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌توانین دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان بۆ بكه‌ین به‌ حه‌وت قیست. 

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سۆران وتیشی: ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابوردودا هاوبه‌شانی كاره‌با له‌ده‌ڤه‌ری سۆران به‌هه‌ر چوار قه‌زاكه‌یه‌وه‌،  بڕی حه‌وت ملیارو 281 هه‌زار دیناریان وه‌ك كرێی كاره‌با به‌ حكومه‌ت داوه‌. 
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure