باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هۆشداریه‌كى نوێى بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 964‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، به‌غدا
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٤ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠   باڵیۆزخانه‌ى  ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هۆشدارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوای له‌ هاووڵاتیانی كرد له‌ شوێنی خۆپیشاندانه‌كان نزیك نه‌بنه‌وه‌ بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانیان سه‌ردانی كونسڵگه‌ری ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر بكه‌ن .

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا داوای له‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد خۆیان له‌ ناوچه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدای پایته‌خت به‌دووربگرن و ڕێوشوێنی ئه‌منی توند بگرنه‌به‌ر.

ئاشكراشیكردووه‌ كاره‌كانی كونسڵگه‌ری ئه‌مریكا له‌ به‌غدا تائێستا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌ ، پێویسته‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكا نزیكی باڵوێزخانه‌كه‌یان له‌ به‌غدا نه‌كه‌ونه‌وه‌.
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure