25 كه‌س به‌هۆى ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌وه‌ له‌ چین گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / جیهان :: 24/01/2020‌ :: 281‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى كانونى دووه‌مى 2020 كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى فه‌ڕمى چین ئاشكرایكرد كه‌ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێوه‌ له‌و وڵاته‌ مردوون گه‌یشتوونه‌ته‌ 25 كه‌س .

به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى چین جگه‌ له‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 600 كه‌سی دیكه‌ش توش بوون و شارى ووهان له‌ چین له‌ ده‌ره‌وه‌ى دابڕێنراوه‌ به‌هۆى بونى ژماره‌یه‌كى زۆرى توشبووان.

 ئه‌و كه‌سانه‌ى توشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌بن پله‌ى گه‌رماى له‌شیان زۆر داده‌به‌زێت و توشى له‌رز ده‌بن و هه‌ناسه‌یان توند ده‌بێت و زۆر ده‌پژمن و دواتر كاریگه‌رى ده‌كاته‌ سه‌ر گورچیله‌كانیان و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure