جیهان بە کورتی: کچێکی 13 ساڵان لە کوڕێکی 10 ساڵان دووگیان ده‌بێت

هەواڵ / جیهان :: 24/01/2020‌ :: 15063‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


دەیلی مەیل-کەیسی دووگیانبوونی کچێکی 13 ساڵان لە کوڕێکی 10 ساڵان دەنگ دەداتەوە

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکانی رووسیا کچێکی تەمەن 13 ساڵان لە کوڕێکی تەمەن 10 ساڵان دووگیانبووە، بەڵام پشکنینە پزیشکیەکان ئاشکرای دەکەن کوڕەکە زۆر منداڵە و توانای بەهەمهێنانی سپێرمی نیە، لە بەرامبەردا کچەکە دەڵێت: جگە لەو کوڕە تەمەن 10 ساڵە پەیوەندی بە کەسەوە نەبووە، سەرەڕای ئەوەی رووسیا وڵاتێکی پێشەوتووە حاڵەتەکانی سکپڕی هەرزەکاران لە نێوان تەمەنی 15 بۆ 19 ساڵی زۆرە و گەیشتووەتە 30 هەزار کەس.

بی هایڤ-وڵاتی نیوزلەندا کەمترین گەندەڵی تێدایە
وەزیری دادی نیوزلەندا ئەندریو لیتڵ ئاشکرایکرد بۆ دووەمجار وڵاتەکەی لە ژێر سایەی حکومەتی ئیئتیلافی لە سەرو لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە کەمترین رێژەی گەندەڵیان تێدایە.


Nzherald-بازاڕی خواردەمەنی لە چین دان بەوەدا دەنێت کوالا و مار و گورگی زیندوویان فرۆشتووە
بازاڕی خواردەمەنی وهان لە چین کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە کوشندەکەیە لەژێر بەدواداچووندایە و دەرکەوتووە کوالا و مار و جرج و بەچکە گورگی زیندوویان فرۆشتووە تاکو خەڵکی بیانکڕێت و بیانخوات.


ئیندپێندەنت- ملیۆنێر و ملیاردێرەکانی جیهان داوا دەکەن باجی زیاتر بدەن
زیاتر لە 120 ملیۆنێر و ملیاردێری جیهان لە رێگەی نامەیەکی کراوەدا داوایان کرد رێگەیان پێ بدرێت باجی زیاتر بدەن تاکو زەوی لەو کارەساتانە ڕزگار بکەن کە بەسەر ژینگەکەیدا هاتووە.


سکای نیوز-لە بریتانیا بریکزت دەبیتە یاسا و ڕێگە بۆ چوونەدەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئاسانتر دەکات
بۆریس جۆنسۆن ئاشکرایکرد رۆژی پێنجشەممە شاژن ئیلیزابێس بڕیاری بریکزتی واژۆکردووە و بووەتە یاسا ئەمەش ڕێ خۆشکەرە بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بێتە دەرەوە.


جەزیرە-دادگای نێودەوڵەتی فەرمان بە میانمار دەکات خەڵکی رۆهینگیا بپارێزن
بە فەرمانی 17 دادوەر دادگای نێودەوڵەتی داوای لەمیانمارکرد بە زووترین کات رێگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ رێگرتن لە جینۆسایدکردنی خەڵکی رۆهینگیا.

 

وەرگێڕان:ه.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure