وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ى مانگى داهاتوو ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 27144‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی  
 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینى دووه‌مى ساڵى رابوردوو چاوه‌ڕێی داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت بخاته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی، به‌رپرسێكیش ده‌ڵێت: له‌ دوای 7ی مانگی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ن به‌دابه‌شكردنی مووچه‌. 
 

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ 23ی كانوونی دووه‌می 2020 پرۆسه‌ی دابشكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینى یه‌كه‌م ساڵی رابوردوو كۆتاییهات، كه‌ به‌راورد به‌ مانگه‌كانی تر چه‌ند رۆژێك زوو تر دابه‌شكردنی مووچه‌ كۆتایی پێهات، هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ چه‌ند رۆژێك دواكه‌وت ئه‌ویش به‌هۆی كێشیه‌ك بوو له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غداو هێرشه‌كانی كوشتنی قاسم سلێمانی و موشه‌كبارانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی ئه‌مریكا".

 وتیشی: "مانگانه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و  فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عێراقیش له‌و باره‌یه‌وه‌ دڵنیایی پێداوین".  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌موو مانگێك پاره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ له‌ رۆژانی 3 بۆ 4ی مانگ ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم و مانگی داهاتووش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ر كاتێك پاره‌ی داهاتی نه‌وت خرایه‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی، له‌ دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ وه‌زاره‌تی داراییش لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان وه‌رده‌گرێت و وردبینی له‌ لیسته‌كان ده‌كات و له‌ دوای 7ی مانگەوه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌.   

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم مانگانه‌ به‌ پاره‌ی داهاتی نه‌وت كه‌ بڕه‌كه‌ 317 ملیار دیناره‌و پاره‌كه‌ی به‌غداش كه‌ بڕه‌كه‌ی 453 ملیار دیناره‌و له‌گه‌ڵ بڕێكی تر له‌ داهاتی ناوخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كات.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure