شارێكى هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌ى خۆپیشاندان ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3127‌ جار بینراوە

دوڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌ سه‌عید
له‌ به‌رامبه‌ر پشتگوێخستنی شاره‌كه‌یان و كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی كاره‌بای نیشتیمانی ‌و خراپی ڕێگاوبانه‌كان و دابه‌شنه‌كردنی نه‌وتی سپی، دانیشتووانی قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ست به‌خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و هۆشداری ده‌ده‌نه‌ حكومه‌ت.

له‌ ڕاگه‌ندراوێكدا چالاكوانانی سنورى قه‌زای سه‌یدسادق كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی كانوونی دووه‌می 2020 بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوو:" كه‌ قه‌یرانی دارایی تاڕاده‌یه‌ك و شه‌ڕی داعش كۆتاییان هاتوه‌و به‌ڵام هاوه‌ڵاتیانی شاره‌كه‌مان به‌ده‌ست نه‌بونی نه‌وت و كاره‌باو خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن بۆیه‌ لێره‌وه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسانی حوكومه‌ت ده‌كه‌ین كه‌ چیتر بێده‌نگ نابین و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت تكایه‌ به‌خه‌به‌ربێنه‌وه‌و وه‌ڵامی داواكانمان بده‌نه‌وه‌".

 

ده‌شڵێن:"داواكاریه‌كانمان بریتین له‌ دابه‌شكردنی نه‌وت له‌زووترین كاتدا و چاككردنی دۆخی كاره‌با به‌جۆرێك كه‌متر نه‌بێت له‌ 20 كاتژمێر و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌وه‌ستاوه‌كانی شاره‌كه‌مان، هاوكات به‌ڵێنی  خه‌رجكردنی 40 ملیار دیناره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشوو كه‌ بڕیاری دابوو به‌نوێنه‌ری خۆپیشانده‌رانی ساڵی 2014 و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی جدی نه‌درێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكی ده‌وامدا گردبونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌كانمان ده‌به‌ینه‌سه‌رشه‌قام و خێمه‌ش هه‌ڵده‌ده‌ین"
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure