سه‌در په‌یامێك سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 437‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی كانونی دووه‌می 2020 له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در و پشتگیری هێز و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ نزیك ناوچه‌ی جادرییه‌ی به‌غدا، خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌ده‌چوو، كه‌ داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان به‌گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ن، له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا، بڕیاره‌ سه‌در خۆی یان نوێنه‌رێكی به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ وتارێك بخوێنێته‌وە، كه‌ خودی سه‌در نووسیویه‌تی، چه‌ندین داواكاری تێدایه‌.


وتاره‌كه‌ی سه‌در چه‌ندین داواكاری له‌ خۆده‌گرێت، كه‌ دیارترینیان داخستنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی و كۆمپانیا ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكایه‌ له‌ عێراق، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاوشێوه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی بیانی بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق، پێداگری له‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ عێراق له‌ شه‌ڕی وڵاتانی تر تێوه‌نه‌گلێنرێت.

سه‌در داواش ده‌كات، ئاسمانی عێراق به‌ڕووی فڕۆكه‌ سه‌ربازی و جه‌نگی و هه‌واڵگرییه‌كان “داگیركه‌راندا” دابخرێت، هه‌موو رێككه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌، له‌به‌ر نه‌بوونی هاوسه‌نگی تیایاندا.


سه‌در له‌ وتاره‌كه‌یدا باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییانه‌ جێه‌جێكران، ئه‌وا حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگریدا، تێكه‌ڵ ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵیش نه‌كرێت، ئه‌وا حه‌شد پابه‌ند ده‌بێت به‌ بڕیاره‌كان فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌.

سه‌در جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌بێت پارێزگاری له‌ نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان بكات.

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure