به‌فر ڕێگای چه‌ندین قه‌زاو ناحیه‌ی شارێكى هه‌رێمى داخست

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2038‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه‌ ڕێگای ژماره‌یه‌ك قه‌زاو ناحیه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێر گیراوه‌و به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌فر بارینه‌كه‌ش تیمه‌كانی به‌فر راماڵین فریا ناكه‌ون رێگاكان پاك بكه‌نه‌وه‌. 


موسلیح زرار به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ له‌ سنورى سۆران به‌دواڕۆژی وت: له‌ شه‌وی ڕابوردوه‌وه‌ شه‌پۆلێكی به‌فربارین ناوچه‌ سنوری و شاخاویه‌كانی پارێزگای هه‌ولێری گرته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ش ڕێگاكانی سۆران-چۆمان- ڕواندزو قه‌زای ڕانیه‌ له‌ هێلی زینی وه‌رتێ داخراوه‌.

هاوكات ڕێگای نێوان سۆران - سیده‌كان، سۆران- مێرگه‌سۆر، چۆمان- حاجی ئۆمه‌ران، حاجی ئۆمه‌ران- پیرانشاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داخراوه‌. 

به‌رپرسی یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر، ناحیه‌ی وه‌رتێ، ناحیه‌ی سیده‌كان، ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران هۆشداری به‌هاووڵاتیان ده‌ده‌ن و داوایان لێده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر كارێكی زۆر پێویستیان نه‌بێت با گه‌شته‌كانیان راگرن، چونكه‌ ڕێگاكه‌ن كراوه‌ نین و به‌ ئه‌سته‌م ئۆتۆمبێلی تایه‌ زنجیر ده‌رده‌چێت. 

ئه‌گه‌ر چی تیمه‌كانی به‌فر ڕاماڵین سه‌رقالێ ڕاماڵین و پاككردنه‌وه‌ی ڕێگاكانن له‌به‌فر به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی و به‌هێزی به‌فر بارینه‌كه‌ فریای پاككردنه‌وه‌ی ڕێگاكان ناكه‌ون. 
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure