باره‌گایه‌كى حه‌شدی شه‌عبی بۆردومان كرا

هەواڵ / عێراق :: 24/01/2020‌ :: 3386‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 شه‌وى رابوردوو 23ى كانونى دووه‌مى 2020 چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى نه‌ناسراو باره‌گایه‌كى حه‌شدی شه‌عبی-یان له‌ سه‌ر سنورى نێوان عێراق وسوریا بۆردومان كردووه‌ و وته‌بێژى حه‌شدی شه‌عبیش هه‌واڵه‌كه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌. 

 چه‌ند میدیایه‌كى عێراقى و بیانى رایانگه‌یاند كه‌ شه‌وى رابوردوو فڕۆكه‌یه‌كى نه‌ناسراو بۆردومانى باره‌گایه‌كى گروپى حیزبوڵاى عێراقى كردووه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پێكهێنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی به‌بێ ئه‌وه‌ى زیانه‌كانى زانرابێت.

به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ باره‌گاكه‌ له‌ ناوچه‌ى قائیمى خۆرئاواى پارێزگاى ئه‌نبار بووه‌.

 له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى وته‌بێژى حه‌شدی شه‌عبی ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ باره‌گایه‌كیان بۆردومان كرابێت.

 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure