خۆپیشاندانى "ملیۆنى" له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 618‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى كانونى دووه‌مى 2020 خۆپیشاندان له‌ به‌غداى پایته‌خت ده‌ستیپێكرد كه‌ به‌پێى وته‌ى رێكخه‌رانى ملیۆنى ده‌بێت بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكى عێراق. 


 خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ناوچه‌ى جادریه‌ى به‌غدا به‌رێكه‌وتوون و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش رێشوێنى توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر. 

ئه‌و خۆپیشاندانه‌ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سائیروون و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ باڵاكانى شیعه‌وه‌ بانگه‌شه‌ى بۆ كرا. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه‌ شه‌وى رابوردو باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌رێگه‌ى دروشمێكه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر دیوارى باڵیۆزخانه‌كانه‌دا هه‌ڵى واسیوه‌ هۆشدارى ئه‌وه‌ى داوە كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌ تێپه‌ڕێنرێت كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.

 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure