له‌باره‌ى به‌فربارینى سبه‌ینێوه‌ هۆشدارى ده‌درێته‌ هاووڵاتیانى شارێكى هه‌رێم

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 24210‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند كوهه‌رزى 
 شاره‌وانى دهۆك ئاشكرایكرد كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كه‌شناسی و بومه‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ى هه‌ینى شه‌پۆلێكى به‌هێزى سه‌رماو به‌فربارین روو له‌و شاره‌ ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوبه‌رایه‌تى 47 شاره‌وانى خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌ و داواش له‌ هاووڵاتیانى دهۆك ده‌كات بۆ كارى پیۆیست نه‌بێت له‌ ماڵه‌كانیان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌. 

ئه‌میر ئه‌تروشی به‌رپرسی راگه‌یاندى شاره‌وانى دهۆك به‌ دواڕۆژى وت:"له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ى هه‌ینى شه‌پۆلێكى به‌هێزى سه‌رما و به‌فربارین روو له‌و شاره‌ ده‌كات"

 وتیشى:" ئامێره‌كانى 47 شاره‌وانى سنورى دهۆكمان خستووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌ "

 داواشی له‌ هاووڵاتیانى سنورى دهۆك كرد كه‌ بۆ كارى پێویست نه‌بێت له‌ ماڵه‌كانیان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌.
  پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure