ته‌ندروستی كاركردنی رێكخراوێكى راگرت

هەواڵ / کوردستان :: 24/01/2020‌ :: 361‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محه‌مه‌د
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی دوای وردبینی و به‌دواداچون كاری رێكخراوی KMSO هه‌ڵپه‌سارد كه‌ خۆى وه‌ك رێكخراوێكی پزیشكی ناساندوه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی پابه‌ندنەبوون به‌ رێنمایی و جیاوازی بوونی پسپۆری بڕوانامه‌كانی رێكخه‌ران و به‌رپرسانی رێكخراوه‌كه‌.

 به‌پێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستى سلێمانی دوێنێ پێجشه‌ممه‌ 23ى كانونى دووه‌مى 2020 ده‌ركراوه‌ تیایدا هاتووه‌:"داوا له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌ و مه‌ڵبه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ین له‌دوای ئه‌م گشتاندنه‌وه‌ هیچ لایه‌ن و گروپ و خه‌ڵكێك كار له‌گه‌ڵ رێكخراوىKMSO  نه‌كات له‌ بواری پزیشكیدا، چونكه‌ زیانی زۆرتر ده‌بێت له‌ سوده‌كانی".
ده‌قی نوسراوه‌كه‌:





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure