یادی 21 ساڵى كۆچى دوایی محه‌مه‌دی ماملێ كرایه‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 430‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛فه‌رمان ره‌شاد
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بونی یادی هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژى كورد محه‌مه‌د ماملێ-یان كرده‌وه‌.


 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ۲۳ی كانونی دووه‌می ۲۰۲۰  به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵلا له‌ هه‌ولێر رێوره‌سمی یادی ۲۱مین ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی كورد محه‌مه‌دی ماملێ به‌ به‌شداری هاووڵاتییان و بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند كرایه‌وه‌. 


له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ خوسره‌و ماملێ كوری هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ماملێ چه‌ند به‌رهه‌مێكی باوكی پێشكه‌ش كرد ‌و دواتر خه‌ڵاتی رێزلێنانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند به‌خشرا.


محه‌ممه‌د ماملێ ساڵی ١٩٢٥  له‌ مه‌هابادی روژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌، خاوه‌نی زیاتر له‌ ۷۰۰ به‌رهه‌مه‌ و  ساڵی ۱۹۹۹ له‌ مه‌هاباد كۆچی دوایی كرد.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure