به‌هۆی ئاگرەوە خوشك و برایه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2020‌ :: 1171‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دیار تاڵب
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 23ى كانونى دووه‌مى 2020 له‌گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی شاری كه‌ركوك به‌هۆی گڕگرتنی ماڵێکەوە دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا کە خوشک و بران.

عه‌قید هه‌ڤاڵ موحسین به‌ڕێوبه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: ماڵێك له‌گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی گڕی گرتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو منداڵی خێزانه‌كه‌ سوتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی:" ئه‌و منداڵانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ خوشك و بران به‌ناوه‌كانی ( ئه‌نه‌س ئیسماعیل له‌دایكبوی ساڵی ٢٠١٤ ) و ( ئانیا ئیسماعیل له‌دایكبوی ٢٠١٧ .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure