پێگه‌ى عێراق له‌ ریزبه‌ندى گه‌نده‌ڵى وڵاتانى جیهاندا بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 404‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌پێى راپۆرتێكى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ى كانوى دووه‌مى 2020 بڵاوكرایه‌وه‌ عێراق ریزبه‌ندى 162 یه‌مینى وڵاتى گرتووه‌ به‌پێى ئاستى بونى گه‌نده‌ڵى تیایداندا. 

 ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ساڵى 2019 و ریزبه‌ندى 180 ده‌وڵه‌تى تێدابوو. 

 به‌پێى ئه‌و راپۆته‌ى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌ڵه‌تی عێراق 20 نمره‌ى وه‌رگرتووه‌ له‌ كۆى ئه‌و 100 نمره‌یه‌ى بۆ وڵاتان دیاریكراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاستى كه‌مى گه‌نده‌ڵى كه‌ هیچ وڵاتێك ئه‌و 100 نمره‌یه‌ى وه‌رنه‌گرتووه‌.

 ئه‌و ئاماره‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ دانیمارك و نیوزیله‌ندا له‌ ریزبه‌ندى یه‌كه‌مى وڵاتانى جیهانن له‌ڕوى كه‌مى رێژه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ و ئه‌و رێكخراوه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌دواى ساڵى 2012 ه‌وه‌ ته‌نها 20 وڵات گۆڕانكارییان كردووه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.

به‌پێى ریزبه‌ندییه‌كه‌ له‌دواى عێراق هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانى كۆریاى باكور و  یه‌مه‌ن سوریا و سۆماڵ دێن له‌ڕوى زۆرى رێژه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ .

 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure