44% ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌ڵ دوورخستنه‌وه‌ى ترامپن

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 147‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
راپرسیه‌كى ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرایده‌كات 44% ئه‌مریكیه‌كان پشتیوانى هه‌وڵی دیموكراته‌كان ده‌كه‌ن بۆ دورخستنه‌وه‌ى  دۆناڵد ترامپ له‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته‌.

ئه‌م راپرسییه‌ له‌كاتێكدایه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابوردوو سێیه‌مین هه‌وڵی جدى دادگایكردنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌مێژوى ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد و ئه‌نجومه‌نى پیران به‌  53  ده‌نگ به‌رامبه‌ر 47 ده‌نگ له‌سه‌ر  سێ پێشنیارى چاك شومه‌ر سه‌ركرده‌ى دیموكراته‌كان  ده‌نگیدا بۆ ده‌ركردنى بڕیارێك له‌باره‌ى  ئاماده‌كردنى ئه‌و تۆمار و به‌ڵگانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به‌  مامه‌ڵه‌ى ترامپ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا له‌ كۆشكى سپی و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و نوسینگه‌ى كارگێڕی و بودجه‌وه‌.
له‌و راپرسیه‌دا ده‌ركه‌وتوو 77% گه‌لی ئه‌مریكا داوا ده‌كه‌ن كه‌شایه‌تحاڵ له‌ كاتى دادگایكردنى ترامپدا هه‌بێت.
ترامپ كه‌ مانگى رابوردوو رووبه‌ڕووی لێكوڵینه‌وه‌ بۆوه‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ى ره‌تیكرده‌وه‌و وتی:"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ دیموكراته‌كان به‌ڕێوه‌ى ده‌بن ئاسته‌نگ بۆ كاری كۆنگرێس دروست ده‌كه‌ن و ئه‌م كاره‌ حیزبیه‌و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌  جارێكى تر خۆم هه‌ڵنه‌بژێرمه‌وه‌".  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure