له‌ شارێكی هه‌رێم ده‌ست به‌سه‌ر جۆرێكی نوێی هێلكه‌ی قاچاخدا گیرا

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2020‌ :: 967‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
قایمقامی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت": ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ۲۳ كانوونی دووه‌می ۲٠۲٠ بۆیه‌كه‌مجاره‌ له‌ بازگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی (مه‌سیف-كۆڕێ)ی شاری هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر بڕی سێ ته‌ن و ٥٠٠ كیلۆ له‌ جۆرێكی هێلكه‌دا داگیرا كه‌ فێڵێكی جیاواز له‌كارتۆن و مۆر و رێككه‌وته‌كانیان كرابوو.

  نه‌به‌ز عبدولحه‌مید قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئه‌م جۆره‌ هێلكه‌یه‌ به‌ نایاسایی داخڵكراون، ڕێكه‌وتی نۆ مانگی لێدراوه‌ كه‌ له‌هیچ  شوێنێكى جیهان نه‌بووه‌ و به‌شێك له‌م هێلكه‌یه‌ هیچ ڕێكه‌تێكی له‌سه‌ر نیه‌".

 وتیشى :" به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نابێت هێلكه‌ رێكه‌وتی ده‌رچوون و به‌سه‌رچوونی زیاتر له‌ ۳٠ رۆژی لێبدرێت".

وتیشی": دواتر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئێمه‌ وه‌ك قایمقامیه‌تی ھه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری ھه‌ولێر و به‌ھاوكاری به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی بڕیاردرا ئه‌و هێلكه‌یه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابوو بگوازینه‌وه‌ بۆ زبلخانه‌ی كانی قڕژاڵه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ژینگه‌یی له‌ناو بردرا".

هێمای بۆ ئه‌وه‌شكراد":له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ ڕێكاری یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ كاردانه‌وه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure