یه‌كه‌م توشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سعودیه‌ ئاشكرا بوو

هەواڵ / جیهان :: 23/01/2020‌ :: 412‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
فیلامفیل مریدلهاران وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى هیندستان بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ ئاشكرایكرد كه‌ هاووڵاتیه‌كى وڵاته‌كه‌ى له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ بووه‌ به‌ڵام به‌رپرسانى سعودیه‌ ئه‌و زانیاریه‌یان ره‌تكرده‌وه‌.  

ئه‌و هاووڵاتیه‌ هیندیه‌ كچه‌ په‌رستارێكه‌ و به‌ وته‌ى ئه‌و وه‌زیره‌ له‌  نه‌خۆشخانه‌ى عه‌سیرى سعودیه‌ خه‌وێنراوه‌ .

  ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئاشكرا بوونى ئه‌و توشبووه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ له‌پاش ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ 100 په‌رستیارى هیندى پشكنینیان بۆكراوه‌ كه‌  نه‌خۆشخانه‌كانى سعودیه‌ كاریان كردووه‌.

 

له‌به‌رامبه‌ردا ناوه‌ندى نیشتمانى سعودیه‌ بۆ خۆپارێزى له‌ نه‌خۆشى ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ توشبوویه‌ك به‌و ڤایرۆسه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ى تۆمار كرابێت.

ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure