باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هۆشدارییه‌كی توندی بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 23/01/2020‌ :: 4546‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
وه‌ك خۆپارێزییه‌ك له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ریان، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره‌ چاوه‌ڕانكراوه‌كه‌ى سبه‌ی به‌غداوه‌، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هۆشداری توند ده‌داته‌ خۆپیشانده‌ران .

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌سه‌ر دیواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاى باڵیۆزخانه‌ به‌ گه‌وره‌یی نوسیویه‌تی:"ئاگاداربه‌ ئه‌م خاڵه‌ تێمه‌په‌ڕێنه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م خاڵه‌ بده‌یت ئه‌وا ڕێوشوێنی توند له‌ به‌رامبه‌رت ده‌گیرێته‌ به‌ر"

 ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ هه‌ینی "خۆپیشاندانی ملیۆنی" له‌ به‌غدای پایته‌خت له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سائیروون ‌و پشتگیری لایه‌نگرانى حه‌شد شه‌عبی و سه‌ركرده‌كانیان به‌ڕێوه‌بچێت .

خۆپیشاندانه‌كه‌ كه‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و داواكاری ده‌رچوونیان له‌ عێراق .

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure