كرێكارێك له‌ كاتی ئیشكردندا گیانی له‌ ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2020‌ :: 536‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه‌ 23ی كانوونی دووه‌می 2020) له‌ كاتی ئیشكردندا كرێكارێكی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك گیانی له‌ ده‌ستدا و یه‌كێكی دیکەش برینداربوو.

مقه‌ده‌م هێمن سلێمان، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پولیسی پارێزگای دهۆك راگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ له‌ كاتی ئیشكردن له‌ شوقه‌كانی رۆژ ستی له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك كرێكارێك گیانی له‌ ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو".

وتیشی:" ئه‌و كرێكارانه‌ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون، له‌ كاتی ئیشكردن له‌ به‌رزایی ئه‌و شوێنه‌ی بلۆكیان به‌سه‌ردا كه‌وتووه‌"
.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure