پارێزگاری سلێمانی: پڕۆژه‌ی ریسایكلینى تانجه‌رۆ باشترین پڕۆژه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2020‌ :: 539‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری خۆڵ و خاشاك له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ گه‌وره‌ترین و باشترین پڕۆژه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق


هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌  23ی كانوونی دووه‌می 2020 له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: مانگی نیسان پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی خۆڵ و خاشاكی تانجه‌رۆ كه‌ له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی فاروقه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت ته‌واو ده‌بێت كه‌ گه‌وره‌ترین و باشترین پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری خۆڵ و خاشاكه‌ له‌عێراق.

ناوبراو روونیكرده‌وه‌: ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌توانێت 80% خۆڵ و خاشاك، نه‌ك ریسایكل بكاته‌وه‌، به‌ڵكو چاره‌سه‌ریش بكات و بیكاته‌ وزه‌ی پاك بۆ كارپێكردنی كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ، ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه‌ ئاوه‌ قورسه‌كه‌ی ده‌پاڵێورێته‌وه‌ و بۆ ئاودێری به‌كاردێت، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش وه‌ك سه‌ماد بۆ سه‌وزكردنی رووبه‌ری 200 دۆنم له‌تانجه‌رۆ به‌كاردێت.
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure