دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیكران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 410‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی مه‌نده‌لی دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرده‌كرێن كه‌ بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاكیان پێ بووه‌. 

نیهاد محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی دیاله‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 23ی كانوونی دووه‌می 2020 له‌ مه‌رزی سۆمار سه‌ر به‌ ناحیه‌ی مه‌نده‌لی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردووه‌. 

وتیشی:"ئه‌و بازرگانانه‌ بیانین و له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیان بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاكیان پێ بووه‌ .

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure