ئه‌مریكا پێدانی چه‌ندین جۆر ڤیزا بە ئێرانییه‌كان راده‌گرێت

هەواڵ / جیهان :: 23/01/2020‌ :: 568‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: دوای پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه‌یەکی نێوانیان له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، لەمەودوا ڤیزای بازرگانی نادرێته‌ ئێرانییه‌كان.

رادیۆ فه‌ردای ئه‌مریكى له‌ راپۆرتێكدا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌: نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌، دوای كۆتاییهاتنی بەرواری رێككه‌وتننامه‌ى (دۆستایەتی و په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كان و مافه‌ كونسڵییه‌كان)، له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكادا، ئێرانییه‌كان چیتر ناتوانن ڤیزای بازرگانی  جۆری E1/E2 و ڤیزای سه‌رمایه‌گوزاری وه‌ربگرن.

رێككه‌وتننامه‌ی (دۆستایەتی و په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كان و مافه‌ كونسڵییه‌كان) له‌ ساڵی 1955ه‌وه‌ له‌ نێوان حكومه‌تی شاهانه‌ی ئێران و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، واژۆ كرا و له‌ ساڵی 2018دا كۆتایی پێهاتووە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure