سعودیە: پێشوازی له‌ گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ین

هەواڵ / جیهان :: 23/01/2020‌ :: 287‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وه‌زیری ده‌ره‌وەی سعودیە رایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆ و دانوستان  بكه‌ین.

فه‌یسەڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیە ده‌شڵێت: "ژه‌ماره‌یه‌كی زۆر له‌ وڵاتان پێشنیاری ناوبژیوانی نێوان ئێمه‌ و ئێرانیان کردووه‌ و ئێمه‌ش به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانوستانین، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك تارانیش واز له‌و توند و تیژیانه‌ی بهێنێت كه‌  بۆ پاڵپشتی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گروپ و وڵات له‌ ناوچه‌كه‌دا گرتوویه‌تیه‌به‌ر". 

وه‌زیری ده‌رەوه‌ی سعودیە وتیشی: "ئێمه‌ خۆشحاڵین وڵاتانی ناوچه‌كه‌ خۆیان له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران پاراستووه‌".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure