جێگرەوەی ئەبو مەھدی موھەندیس دیاریكرا

هەواڵ / عێراق :: 23/01/2020‌ :: 672‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، بەغدا

ئەنجومەنی شورای حەشدی شەعبی، لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا، جێگرەوەی ئەبو مەھدی موھەندیسی بۆ جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دیاریكرد.

كەریم علێوی، ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح لە لێداونێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەنجومەنی شورای حەشدی شەعبی لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا، ئەبو عەلی بەسری، وەك سەرۆكی ئەركانی حەشدی شەعبی ھەڵبژارد، بۆ جێگرەوەی ئەبو مەھدی موھەندیس.

وتیشی: "ئەبو عەلی بەسری یەكێكە لە كەسایەتییە دیارەكانی حەشدی شەعبی".

بەسری كە وەك جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆكی ئەركان ھەڵبژێردراوە، لە ساڵی 1998 یەكەمین فەرماندەی ھێزەكانی فەیلەقی بەدر بووە، پێش مەھدی موھەندیس و ھادی عامری.

ھەروەها دوای 2003 پۆستی بریكاری وەزارەتی پەروەردە و دواتریش پۆستی بریكاری وەزیری كاری وەرگرتووە، دوای ھاتنی داعش و دروستكردنی حەشدی شەعبی پۆستی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی وەرگرت.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure