دەروازەیەکی سنووریی هەرێم داخرا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2705‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی

سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران داوا لە بازرگان و گەشتیاران دەکەن لەبەر گیرانی رێگەی نێوان پیرانشار و حاجی ئۆمەران سەردانی دەروازەکە نەکەن و بارەکانیان بوەستێنن.


مەسعود ئەحمەد، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و پاک نەکردنەوەی رێگە و بانەکان لە دیوی پیرانشار، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران داخراوە.

ئاماژەی بەوەشدا: کە رێگەی نێوان چۆمان و حاجی ئۆمەران پاککراوەتەوە و کێشەی نیە، بەڵام لەدیوی شاری پیرانشار کێشە و ئاستەنگی زۆر هەیە و رێگەکان پڕن لە بەفر.

سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران وتیشی: "داوا لە بازرگان و شۆفێرانی بارهەڵگر و گەشتیاران دەکەین کە سەردانی دەروازەی حاجی ئۆمەران نەکەن تاکو رێگەکە لە دیوی پیرانشار پاکدەکرێتەوە لە بەفر".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure