حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2020‌ :: 1360‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

حکومەتی هەرێمی کوردستان (ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2020) لەبارەی گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی یەختە نقومبووەکەی دەریای ئیجه پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:


 ئێوارەی رۆژی هه‌ینی ٢٠٢٠/١/٢٤ کاتژمێر ٨:٤٥ ، تەرمی پێنج لە قوربانیانی بەلەمی نوقومبووی دەریای ئیجە بە ناوەکانی (رێبین عەباس محەمەد، رەوەند مستەفا، رێبین محەمەد، سیڤەر ستار و یوسف بابەکر) لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتەوە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیی سلێمانی.

هێنانەوەی تەرمی قوربانیان لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد، هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان بکەن.

جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/١/٢٣



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure