روونكردنەوە سەبارەت بەئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان دەدرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1342‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت: ساڵی رابوردوو پشكنینیان بۆ ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان كردووە و ئەنجامەكەیان باش بووە.

دیار غەریب، بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆ ماوەی ساڵێك پشكنینیان بۆ ئاوی دەریاچەكانی دوكان و دەربەندیخان كردووە و ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتووە ئاوی ئەو دوو بەنداوە پاكن، ئەوەش بە بەراوردكردن بەستانداردەكانی عێراق بۆ ئاوی سەرزەوی و دەریاچەكان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد: لەساڵی رابوردوودا كۆی ئەو پرۆژانەی رەزامەندییان پێدراوە 830 پرۆژەیە، بەمجۆرە (241 گەورە، 562 بچوك، 5 نەگونجاون، لەگەڵ چەند پرۆژەیەكی دیكە) هەروەها 56 مۆڵەتی راوكردن و رەزامەندی بۆ هەڵكەندنی حەوت بیری قوڵ دراوە، كۆی غەرامە و رسوماتیشیان 51 ملیۆن و 358 هەزار دینار بووە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure