جیهان بەکورتی: ژنێك سێ منداڵى خۆى دەکوژێت

هەواڵ / جیهان :: 23/01/2020‌ :: 16305‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌خبار ئه‌لئان – ژنێك سێ منداڵى خۆى كوشت

ژنێكى ئه‌مریكى سێ منداڵى خۆى ده‌كوژێت كه‌ گه‌وره‌كه‌یان سێ ساڵ بووه‌.

رووداوه‌كه‌ له‌ ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا له‌ ئه‌مریكا روویداوه‌، ژنه‌كه‌ ناوى ره‌یچڵ هێنرییه‌ و هه‌ستاوه‌ به‌ خنكاندنى سێ منداڵى خۆى كه‌ گه‌وره‌كه‌یان ته‌مه‌نى 3 ساڵ بووه‌، یه‌كێكى دیکەیان 2 ساڵ و ئه‌ویتریان ته‌نیا 7 مانگ بووه‌.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – (رۆژى چوارشه‌ممه‌ 22ى كانونى دووه‌مى 2020) په‌رله‌مانى بریتانیا چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى بریتانیاى له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا په‌سه‌ندكرد، رێگاى خۆشكرد بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ مێژووییه‌كه‌ى بریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا كه‌ بڕیاره‌ له‌دواى 8 رۆژی تر كه‌ ده‌كاته‌ 1ى شوباتى 2020 جێبه‌جێبكرێت.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "به‌منزیكانه‌ سه‌ردانى ئۆكرانیا ده‌كات" ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دادگایكردنى په‌رله‌مانى دۆناڵد ترامپ له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئۆكرانیا له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.


زه‌ هیڵ – دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى هاككردنى مۆبایله‌كه‌ى جێف بیزۆس به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى ئه‌مازۆن له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌وه‌، بیزۆس له‌ تویته‌ر تویتێك ده‌كات له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووس وه‌كو هاوسۆزییه‌ك بۆى.


زه‌ گاردیان – رێژه‌ى به‌كارهێنانى كه‌ره‌سته‌كانى زه‌وى گه‌یشتووه‌ته‌ 100 ملیار ته‌ن له‌ ساڵێكدا و ریكۆردى تۆماركردووه‌.  


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – به‌هۆى خراپى كه‌شوهه‌واوه‌، جارید كوشنه‌ر زاوا و راوێژكارى باڵاى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئیسرائیل هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.


ئاڕ تى – سوپاى توركیا چه‌ك و زرێپۆش و سه‌ربازى زیاتر بۆ هێزه‌كانى له‌سه‌ر سنورى توركیا ده‌نێرێت.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure