له‌ 2019دا زیاتر له‌ 17 هه‌زار تانكه‌ر سوته‌مه‌نی لەباشماخەوە هاتووەتە کوردستانەوە

هەواڵ / ئابوری :: 23/01/2020‌ :: 117‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

ساڵی رابردوو، لەوڵاتی ئێرانەوە، زیاتر لە 17 هەزار تانكەری سوتەمەنی بەهەموو جۆرەكانی (بەنزین، گاز، نەوت) هاتوونەتە ناو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و لەو رێژەیەش تەنیا 128 تانكەریان نەگونجاو بوون.


لەوبارەیەوە، محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی، بەدواڕۆژی راگەیاند: بەپێی ئاماری بنكەی پشكنینی سوتەمەنی باشماخ، كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانە، لەساڵی 2019دا، كۆی گشتی تانكەری هاتوو لەوڵاتی ئێرانەوە بۆ ناو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بریتی بووە لە 17 هەزار و 208 تانكەر كە 17 هەزار و 90یان گونجاو بوون و 128 تانكه‌ریشیان نەگونجاو بوون.

وتیشی "هەر بەپێی ئامارەكە، 15 هەزار و 355 تانكەری بەنزین گونجاوبوون و 94یان نەگونجاوبوون، هەروەها 1732 تانكەری گاز گونجاو بوون و 34یان نەگونجاو بوون، تەنیا سێ تانكەری نەوتیش هاتووە كە گونجاو بووە".

ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لەساڵی رابوردوودا، ئاماری وەرگرتنی نموونەی گونجاویش برتیی بووە لە 491 نموونە كە 260 گونجاو هەبووە، لەگەڵ 231 نەگونجاو كە بۆ بەنزین و گاز و نەوت وەرگیراوە. 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

rebin hasan

12:28 (15 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
ساڵی 2019، چەند تانكەری سوتەمەنی لەئێرانەوە هاتوونەتە باشماخ ؟
دواڕۆژ – رێبین حەسەن
ساڵی رابردوو، لەوڵاتی ئێرانەوە، زیاتر لە17 هەزار تانكەری سوتەمەنی بەهەموو جۆرەكانی (بەنزین، گاز، نەوت) هاتوونەتە ناو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و لەو رێژەیەش تەنیا 128 تانكەریان نەگونجاو بوون.
لەوبارەیەوە، محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی، بەدواڕۆژی راگەیاند: بەپێی ئاماری بنكەی پشكنینی سوتەمەنی باشماخ، كە سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمانە، لەساڵی 2019دا، كۆی گشتی تانكەری هاتوو لەوڵاتی ئێرانەوە بۆ ناو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بریتی بووە لە 17 هەزار و 208 تانكەر، كە 17 هەزار و 90یان گونجاو بوون و 128یشیان نەگونجاو بوون و ئەمەش سەرجەم بەرهەم سوتەمەنیەكانی وەك ( بەنزین، گاز، نەوت) دەگرێتەوە.
وتیشی " هەر بەپێی ئامارەكە، 15 هەزار 355 تانكەری بەنزین گونجاوبوون و 94یان نەگونجاوبوون، هەروەها 1732 تانكەری گاز گونجاو بوون و 34یان نەگونجاو بوون، تەنیا سیچ تانكەری نەوتیش هاتووە كە گونجاو بووە".
ئاماژەی بەوەشكرد:" هەر لەساڵی رابردوودا، ئاماری وەرگرتنی نموونەی گونجاویش برتیی بووە لە491 نموونە، كە 260 گونجاو هەبووە لەگەڵ 231 نەگونجاو كە بۆ بەنزین و گاز و نەوت وەرگیراوە". 
 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure