پەرلەمان له‌گه‌ڵ سێ وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2020‌ :: 535‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد

ئەمڕۆ پێنچشەممە 23 كانونی دووه‌می 2020، پەرلەمانی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌و تاووتوێی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا دەكرێت.

لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆدا کە بەبەشداری وەفدی حکومەت دەبێت و کاتژمێر 11:00 دەستیپێکردووە، دواین ڕێككەوتنی لەسەر بابەتەكانی نەوت و بودجە لەگەڵ حكومەتی عیراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و ناوەڕۆکی رێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ پەرلەمانتاران روونده‌كرێته‌وه‌.

وەفدی حکومەتی هەرێم پێکهاتوون لە (ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.

بەرنامەی دانیشتنه‌كه‌ بریتیه‌ له‌، یەکەم  ئاماده‌بوونی شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵى سه‌باره‌ت به‌ (پڕۆژه‌ بودجه‌ى ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت).

دووه‌م، خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی (د.گه‌لاوێژ عبید عمسمان) په‌یوه‌ست به‌ (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى راوێژكاریی بۆماوه‌یى نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure