گرنگترین هه‌واڵه‌ ئابورییه‌كان

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئاژانسى ئه‌نادۆڵ – له‌ نۆ مانگى سەرەتای ساڵى 2019دا رێژه‌ى وه‌به‌رهێنانى بیانى له‌ ئوردن به‌رێژى 12.5% پاشه‌كشه‌ى كردووه‌.


ئاڕ تى – دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ كۆڕبه‌ندى ئابورى داڤۆس رایگه‌یاند: " ساڵانێكه‌ رێكخراوى بازرگانى جیهانى به‌شێوه‌یه‌كى نادادپه‌روه‌رانه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كردووه‌، وڵاتانى تازه‌پێشكه‌وتووش ئه‌وه‌یان قۆستووه‌ته‌وه‌، چین یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ى سوودى لێبینیوه‌ و بووه‌ به‌و وڵاته‌ى كه‌ ئێستا هه‌یه‌، هۆكاره‌كه‌شى ته‌نیا رێكخراوى بازرگانى جیهانییه‌".


ئاڕ تى – به‌پێى شیكارییه‌كى وه‌زاره‌تى گه‌شه‌پێدانى ئابورى روسیا كه‌ له‌ساڵى 2019دا ئه‌نجامدراوه‌ هاتووه‌، سزاكانى واشنتن بۆسه‌ر روسیا به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ هاوكارى روسیاى كردووه‌ له‌ زیادبوونى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتدا.


ئاڕ تى – غازى وه‌زنى وه‌زیرى دارایى لوبنان رایگه‌یاند "ده‌مانه‌وێت قه‌رزى بچوك له‌ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌ین بۆ كڕینى پێداویستییه‌ بنچینه‌ییه‌كان".


ئاڕ تى – له‌ یه‌ك دانیشتندا بۆرسه‌ى میسر 3.8 ملیار جنیه‌ قازانج ده‌كات.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure